یەکێتی تۆپی پێی کوردستان پیرۆزبایی لە سەردار ئیسماعیل دەکات

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان پیرۆزبایی لە سەردار ئیسماعیل دەکات

بە ناوی سەرۆک و جێگر و سکرتێر و سەرجەم ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، پیرۆزبایی لە بەڕێز ( سەردارئیسماعیل) دەکەین بە بۆنەی وەرگرتنی ئەرکی فەرمی بەڕێزیان لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بوون بە بەڕێوەبەری گشتی وەرزش لە هەرێمی کوردستان، بە هۆی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی بە دڵسۆزی و خزمەتکردنی وەرزشی کوردستان لە ڕابردوودا جێگای متمانەی سەرجەم وەرزشوانانی کوردستان بووە، بۆیە لە داهاتووشدا دڵنیاین هەمیشە پالپشت و هاوکاردەبێت بۆ زیاتر برەودان و پێشکەوتنی وەرزش له کوردستان، جارێکی تر پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزیان دەکەین و پاڵشتی خۆمانیان بۆ دووپات دەکەینەوە.