کۆبوونەوەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

کۆبوونەوەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

شەممە (2-12-2023) بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لەشاری کەرکوک کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیارو راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد .

 

1 - سوپاس و پێزانینمان بۆ برایانی پۆلیس كە لەیارییەكانی خولەکانی کوردستان  ئامادە دەبن و بەشێكن لە سەركەوتنی خولەكانمان وە ڕۆلیان بەرز دەنرخێنن وهیوادارین لە كاتی بەڕێوە چوونی یارییەكان  هەماهەنگی لەگەل سەرپەرشتیاری یاری بكەن بەپێ‌ی رێنماییەكانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بۆ ئەوەی یارییەکان بەشێوەیەكی مەدەنیانە بگوازریتەوە چونكە زۆری یارییەكان بە پەخشی ڕاستەوخۆ دەگوازرێتەوە ، هیوادارین دوای یارییەکان بەچەند خولەکێک بمێننەوە لە نێو یاریگادا و ڕێگری بکەن لە هاتنە ژوورەوەی هاندەرانی یانەکان تاوەکو کەناڵەکانی ڕاگەیاندن کارەکانیان تەواو دەکەن لە نێو یایگا.

 

2 -    ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی كۆپەر بۆ ئەو ناوبژیوانانەی كە لەكۆپەری یەكەم دەرنەچوون رۆژی شەممە 9-12-2023 لە شاری هەولێر.

 

3 – ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی سەرپەرشتیارانی خولی پلە دووەكان رۆژی شەممە 9-12-2023 لە شاری هەولێر .

 

4 – دەستپێكردنی پالەوانیەتی فێرگەكانی كوردستان لە 15-12-2023  . 

 

5 –  دانانی لیژنەی ڤیدیۆیی تایبەت بە ناوبژیوانان  . 

 

6 -  سڕكردنی یاریزان ( سەروەرحامید ئەحمەد) تا ئەوكاتەی كێشەكەی لەگەل یانەی وەرزشی خەڵاتی پێنجوێن چارەسەردەكات.

 

7 – ئاگاداركردنەوەی یانەی سیروانی نوێ‌ بە بۆیاغكردنی هێلەکانی یاریگای ئاشتی كەیارییەكانی لەو یاریگایە ئەنجام دەدات بەهۆی كاڵبوونەوەی .

 

8 –  سەبارەت بە یاری نێوان یانەی دهۆك و یانەی برایەتی :

أ - ئاگاداركردنەوەی یانەی وەرزشی دهۆك بەهۆی دواكەوتنی پیاوانی پۆلیس هیوادارین پێش دەسپێكردنی یاری بە چەند خۆلەکێک ئامادە بن.

 ب -  ئامادەكردنی یاریگا بە شێوەیكی باش و چاسەرکردنی کەموکوڕیەکانی.

 

9 – سەبارەت بە یاری نێوان یانەی سۆران و یانەی ڕانیە، بەهۆی دەرچونیان لە گیانی وەرزشی بڕیاردرا بە :

أ – ڕاگرتنی یاریزانی یانەی ڕانیە محمد موبارەك ژمارە 28  تاكۆتایی ئەم وەرزەی خولەکانی کوردستان و پێبژاردنی بە بڕی یەك ملیون دینار . 

ب – راگرتنی یاریزانی یانەی سۆران سەگڕ ئەحمەد ژمارە 33 تاكۆتایی ئەم وەرزەی خولەکانی کوردستان پێبژاردنی بە بڕی یەك ملیون دینار. 

10 – ئاگادار كردنەوەی یانەی هەڵۆ بە ئامادەكردنی یاریگای بەشێوەیكی باشتر. 

 

11 -  ئاگاداركردنەوەی یانەی زاخۆ بە دابینكردنی ڕووناكی بۆ ژووری خۆگۆڕینی یاریزانانی تیپی میوان و ناوبژیوانان. 

 

12 – ئاگادركردنەوەی یانەی شێروانە بە چاككردنی ستوونی گۆلەكانی یاریگای شێروانە.

 

13 – سەبارەت بە یاری نێوان یانەی چەمچەماڵ و یانەی خانەقین :

أ - ئاگاداركردنەوەی یانەی وەرزشی چەمچەماڵ بەهۆی دواكەوتنی پیاوانی پۆلیس هیوادارین پێش دەسپێكردنی یاری ئامادە بن .

 ب -  ئامادەكردنی یاریگا بە شێوەیكی باش .

 

14 – سەبارەت بە یاری نێوان یانەی قەلادزێ‌ و یانەی شۆرجە بەهۆی ئەو گیروگرفتانەی كە لەیاریەکەدا ڕوویدا بریاردرا بە: 

أ – ئامادەنەبوونی سەرۆكی یانەی وەرزشی قەڵادزێ‌ لەنێو یاریگا تاكۆتایی ئەم وەرزەی خولی پلە یەكی كوردستان.

ب – پێبژاردنی یانەی وەرزشی قەڵادزێ بەبڕی یەك ملیون دینار. 

ج – ئاگاداركردنەوەی یانەی قەڵادزێ بە ئامادەكردنی یاریگا بەشێوەیكی باشتر و درووست.

د –  ئاگادار كردنەوەی یانەی قەڵادزێ بە كۆنتڕۆڵكردنی هاندەرانی، بە پێچەوانەوە تووشی سزا دەبن. 

ه – دابینكردنی ژووری خۆگۆرینی تیپی میوان دوور لە هاندەران.

 

15_ ئاگاداری بۆ یانەی وەرزشی هەولێر :

آ_ هێلکاری کردن و بۆیاغکردنی ناوچەی هونەری ( شوێنی یاریزانە یەدەگەکان و شوێنی ڕاهێنەران )  . 

ب_ پێویستە هەماهەنگکاری یاریگا 2 کاتژمێر پێش دەسپێکی یاری لە یاریگا ئامادەبێت.