کۆبوونەوەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

کۆبوونەوەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

سێشەممە 2-1-2024 بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیارو راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد .

1_ لە یاری نێوان یانەی هەولێر و یانەی پێشمەرگەی هەولێر لە گەڕی دوازدەمی خولی نایابی کوردستان ، بە هۆی پۆشینی دوو ژمارەی جیاواز 8 و 18 لەلایەن یاریزانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر (بژار مەهدی) کە ئەمەش پێچەوانەی پەڕاوی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانە، دوای پەڵپی یانەی هەولێر بڕیاردرا بە هەژمار کردنی ئەنجامی ( 3 _ 0 ) لە بەرژەوەندی یانەی هەولێر.

2_ داوا لەو یاریزانانە دەکەین کەوا لە هەڵبژاردەی کوردستان یاخود خولی نایاب یان خولی پلەیەکی کوردستان یاریان کردووە و ئارەزووی بەشداریکردن لە خولی ڕاهێنەرایەتی دەکەن، سیڤیەکانیان بۆ ئەم ئیمیڵە بنێرن kfacompetitions2022@gmail.com .

تێبینی : دوابەروار بۆ ناردنی سی ڤی 2-2-2024 .

 

3_ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی ڕزگاری و یانەی هەڵەبجەی شەهید لە گەڕی شەشەمی خولی پلە یەکی کوردستان:

 

آ _ بە هۆی کشانەوە و تەواو نەکردنی یاری لەلایەن یانەی هەڵەبجەی شەهیدەوە بڕیاردرا ئەنجامی یاری (3 _ 0 ) لە بەرژەوەندی یانەی ڕزگاری هەژمار بکرێت.

ب_ بە هۆی هێرشکردن بۆ سەر ناوبژیوان بڕیاردرا بە ڕاگرتنی یاریزانی ژمارە 17 لە یانەی هەڵەبجەی شەهید (ئەشکان لوقمان) بۆ 4 یاری و پێبژاردنی بەبڕی 250000 دوو سەد و پەنجا هەزار دینار .

4_ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی ئاکرێ و یانەی برایەتی لە گەڕی سێزدەمی خولی نایابی کوردستان :

آ_ پێبژاردنی یانەی ئاکرێ بەبڕی 150000 سەد و پەنجا هەزار دینار بە هۆی بەکارهێنانی یاری ئاگرین لەلایەن هاندەرەکانیەوە.

ب_ ئاگادارکردنەوەی کۆتایی بۆ یانەی ئاکرێ بەهۆی هاتنە ژوورەوەی هاندەرانیان بۆ نێو یاریگا، بە دووبارە بوونەوەی سزای دیکە دەدرێن .

5_ لە یاری نێوان یانەی پێشمەرگەی هەولێر ویانەی سیروانی نوێ لە گەڕی سێزدەمی خولی نایابی کوردستان، بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور بۆ ڕاهێنەری یانەی سیروانی نوێ (غەریب محەمەد) بڕیاردرا بە پێبژاردنی ڕاهێنەری ناوبراو بە بڕی 250000 دوو سەد و پەنجا هەزار دینار.