کۆبوونەوەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

کۆبوونەوەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

شەممە 20-1-2024 بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیارو راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد .

1_ داوا لە نوێنەری فێرگەکانی یانەکانی کوردستان دەکەین ( ئەوانەی سەرکەوتوون بۆ قۆناغی کۆتایی ) لە کۆبوونەوەی داهاتووی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادەبن.

2_ بۆ هەر فێرگەیەک یەک یاریزانی دەرەوەی هەرێم دەتوانێ یاری بۆ بکات، بەمەرجێک یاریزانەکە دانیشتووی ئەو شارە یاخود ئەو ناوچەیە بێت کە فێرگەکەی لێیە.

3_ لە ماوەی گواستنەوەی یاریزانان بۆ وەرزی (2023-2024) ، هەر یاریزانێک بچێتە هەر یانەیەک باجی بۆ بکرێت لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی کوردستانەوە، ئەو یاریزانە ناتوانێ بچێتەوە بۆ یانەیەکی تر.

4_ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی ڕزگاری و یانەی کۆیە لە گەڕی هەشتەمی خولی پلە یەکی کوردستان :

آ_ بە هۆی ئاژاوە گێڕی هاندەرانی ، بڕیاردرابە بە پێبژاردنی یانەی ڕزگاری بەبڕی 250000 دووسەد و پەنجا هەزار دینار.

ب_ ئاگادار کردنەوەی یانەی ڕزگاری بە کۆنتڕۆڵکردنی هاندەرانی، بە پێچەوانەوە یاریەکانیان دەگوازرێتەوە دەرەوەی یاریگای خۆیان.

5_ بۆ هیچ کەسێک نیە پێش یاری یان لە نێوان هەر دوو گێم یاخود دوای یاری بچێتە ژووری ناوبژیوانان، تەنانەت ئەگەر ئەندامی لیژنەی ناوبژیوانانیش بێت.

6_ بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوری ڕاستەوخۆ، بڕیاردرا بە پێبژاردنی یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی پیشەسازی ( هیواجەلال ) بەبڕی 250000 دووسەد و پەنجاهەزار دینار.