کۆبوونەوەی ئاسایی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

کۆبوونەوەی ئاسایی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

شەممە 10-2-2024 بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیارو راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد .
1_ سەبارەت بەیاری نێوان یانەی دینارتە و یانەی جیهان لەقۆناغی یەکەمی گەڕی دووەمی خولی پلە دووی کوردستان:
آ_ بە هۆی بەکارهێنانی وتەی نەشیاو بەرامبەر ناوبژیوان، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی یاریزانی یانەی دینارتە ( عەبدولرەحمان ئیحسان ) بۆ یەک یاری و پێبژاردنی بەبڕی 250000 دوو سەد و پەنجا هەزار دینار لەگەڵ مانەوەی کارتە سوورەکەی.
ب_ ڕاگرتنی ناوبژیوانی یاری بۆ 2 یاری.
2_ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی خاک و یانەی ڕزگاری لەگەڕی یازدەمی خولی پلە یەکی کوردستان، بە هۆی بەکارهێنانی وتەی نەشیاو ( جنێودان و هەڕەشە کردن) بەرامبەر ناوبژیوانی یاری، بڕیاردرا بە پێبژاردنی بەڕێوەبەری یانەی خاک ( دابان ئیبراهیم ) بە بڕی 500000 پێنج سەد هەزار دینار و دوورخستنەوەی تاکۆتایی وەرز لە سەرجەم چالاکیەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان.
3_ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی سلێمانی و یانەی بازیان لە گەڕی یازدەمی خولی پلە یەکی کوردستان:
آ_ ڕاگرتنی ناوبژیوانی یاری بۆ 4 یاری.
ب_ بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور، بڕیاردرا بە پێبژاردنی ڕاهێنەری یانەی سلێمانی ( ئەیاد شەمسەدین ) بەبڕی 250000 دوو سەد و پەنجا هەزار دینار.
 
4_ یەکێتی تۆپی تۆپی پێی کوردستان بەردەوامە لە بەدوا داچوون و لێکۆڵینەوە بۆ ئەو کێشە و گرفتانەی لە یاری نێوان هەر دوو یانەی سەنگەسەر و حاجیاوا لە خولی پلە دووی کوردستان ڕوویاندا، هەر کاتێک لێکۆڵینەوەکان تەواو بوون ئەنجامەکانی ڕادەگەیەنین.