کۆبوونەوەی ئاسایی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

کۆبوونەوەی ئاسایی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

ئەمڕۆ دوو شەممە 12\2\2024 لیژنەی ڕێککاری و سزادان لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و ئەم بڕیارانەی خوارەوەی دەرکرد.
1_ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی پیشەسازی و یانەی کۆیە لە گەڕی یازدەمی خولی پلە یەکی کوردستان:
آ_ بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بە شێوازێکی دوور لە گیانی وەرزشی بەرامبەر ناوبژیوانی یاری، بڕیاردرا بە پێبژاردنی ( ئاکۆ جیهاد ) سەرپەرشتیاری یانەی کۆیە بە بڕی 250000 دوو سەد و پەنجا هەزار دینار، وە ئاگادار کردنەوەی بە دووبارە نەبوونەوەی بە پێچەوانەوە سزاکەی قوڕس دەبێت.
ب_ بە هۆی لێدوان دژی ناوبژیوانی یاری بۆ دەزگای ڕاگەیاندن، بڕیاردرا بە پێبژاردنی ( زرار کرێکار ) ڕاهێنەری یانەی کۆیە بە بڕی 250000 دوو سەد و پەنجا هەزار دینار، وە ئاگادار کردنەوەی بە دوبارە نەبوونەوەی بە پێچەوانەوە سزاکەی قوڕس دەبێت.
2_بە هۆی گرژی و ئاڵۆزیەکانی ئەم دواییە، بڕیاردرا بە گواستنەوەی یاری داهاتووی یانەی سەنگەسەر لە خولی پلە دووی کوردستان بۆ دەرەوەی یاریگای خۆیان و بەبێ ئامادەبوونی هاندەر .
3_ دوا ئاگاداری بۆ یانەی پیرەمەگرون بەپاراستنی تیپی میوان لەناوەوە و دەرەوەی یاریگا و کۆنتڕۆڵ کردنی هاندەرانی یانەکەی، بە پێچەوانەوە تووشی سزای زۆر قوڕس دەبن.
 
4_ ئاگاداری کۆتایی بۆ سەرجەم یانە بەشداربووەکانی خولی پلە دووی کوردستان، پاراستنی تیپی میوان و پارێزگاریکردن لێیان لە سەر ئەرکی تیپی میواندارە لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگا ،وە پێویستە کۆنتڕۆڵی هاندەرانیان بکەن بە پێچەوانەوە تووشی سزای زۆر قوڕس دەبن و ئەگەر پێویست بکات بڕیاری دوورخستنەوەیان دەدرێت لە خولەکە.