کۆبوونەوەی ئاسایی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

کۆبوونەوەی ئاسایی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

شەممە 24-2-2024 بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیارو راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد .

 

1_ ئەنجامدانی یاری کۆتایی خولی فوتساڵی کچانی کوردستان لە نێوان یانەی زاخۆ و یانەی ئافرەتانی دهۆک لە شاری هەولێر. 

 

2_ ئەنجامدانی یاری کۆتایی جامی هەرێمی کوردستان لە یاریگای نێودەوڵەتی زاخۆ لە شاری زاخۆ. 

 

3_ بانگهێشتکردنی سکرتێری یانەی ڕانیە بە ئامادەبوونی لە کۆبوونەوەی داهاتووی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان. 

 

4_ ڕەزامەندی درا لە سەر پلە بەرزکردنەوەی ئەم ناوبژیوانانەی خوارەوە لە  پلە یەک بۆ پلە نایاب : 

 

( بەرهەم مەحمود /  کۆسرەت عەلی /  ئارام حەمە ساڵح / هەڵکەوت محەمەد /  فاڕوق ئەمین /  درود محەمەد / سەربەست تەها /  ئیبراهیم عەبدوڵا /  لادێ غازی /  کۆڤان محەمەد /  نێچیرڤان ئیدریس /  ئەحمەد ڕەمەزان /  ڕێباز لەتیف /  کۆڕەک عەلی /  عومەر فەرهاد /  محەمەد ساڵح ) 

 

5_ لە سەر داوای یانەی دوکان بە نوسراوی فەرمیان ژمارە 15 لە ڕێکەوتی 22\2\2024 بۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان نێردراوە، بڕیاردرا بە ئەنجامدانی یاری نێوان یانەی دوکان و یانەی سەنگەسەر لە گەڕی شەشەمی خولی پلە دووی کوردستان لە یاریگای مامۆستا مەهدی لە شاری قەڵادزێ. 

 

6_ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی بجیل و یانەی هەریر لە گەڕی پێنجەمی خولی پلە دووی کوردستان: 

 

آ_ بەهۆی ئاژاوەی هاندەرانی، بڕیاردرا بە پێبژاردنی یانەی هەریر بەبڕی 250000 دووسەد و پەنجا هەزار دینار. 

 

ب_ ئاگادارکردنەوەی کۆتایی بۆ یانەی هەریر بە کۆنتڕۆڵکردنی هاندەرانی، بە پێچەوانەوە تووشی سزای قوڕس دەبن. 

 

7_ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی سێمێل و یانەی کۆیە لە گەڕی سێزدەمی خولی پلە یەکی کوردستان: 

 

آ_ بەهۆی ئاژاوەی هاندەرانی، بڕیاردرا بە پێبژاردنی یانەی یانەی سێمێل بەبڕی 250000 دووسەد و پەنجا هەزار دینار. 

 

ب_ ئاگادار  کردنەوەی کۆتایی بۆ یانەی سێمێل بە کۆنتڕۆڵکردنی هاندەرانی، بە پێچەوانەوە تووشی سزای قوڕس دەبن.