یانەی ئافرەتانی هەولێر بووە پاڵەوانی خولی فوتساڵی کچان

یانەی ئافرەتانی هەولێر بووە پاڵەوانی خولی فوتساڵی کچان

لە دواین گەڕی یارییەکانی قۆناغی کۆتایی خولی فوتساڵی کچان، هەردوو یانەی ئافرەتانی هەولێر و دهۆک روبەرووی یەکتر بوونەوە یانەی دووکان و پیرەمەگروون روبەرووی یەکتر بوونەوە، یانەی ئافرەتانی هەولێر بە ئەنجامی حەوت گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ لە یانەی ئافرەتانی دهۆکیان بردەوە، یانەی دووکانیش بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە پیرەمەگروونی بردەوە

بەم ئەنجامەش یانەی ئافرەتانی هەولێر بە کۆ کردنەوەی 18 خاڵ و بردنەوەی سەرجەم یارییەکانی قۆناغی کۆتایی بوونە پاڵەوانی خولەکە و یانەی ئافرەتانی دهۆک بە کۆ کردنەوەی 12 خاڵ پلەی دووەمی خولەکەی بە دەستهێنا، یانەکانی دووکان و پیرەمەگروون پلەکانی سێیەم و چوارەمی خولەکەیان بردەوە.

دوای یارییەکەش لە لایەن سەرۆک و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان خەڵاتەکان بەسەر براوەکان دابەشکرا، پیرۆزبایی لە یانەی براوەی خولەکە یانەی ئافرەتانی هەولێر کرا