کۆبوونەوەی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان  لەگەڵ نوێنەری یانەکانی خولی پلە یەك

کۆبوونەوەی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان لەگەڵ نوێنەری یانەکانی خولی پلە یەك

ئه‌مڕۆ به‌رواری30-8-2022 له‌ باره‌گای یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، لیژنەی پێشبڕکێکانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان لەگەڵ نوێنەری یانەکانی خولی پلە یەك سەبارەت بە فێرکاری چۆنیەتی ناردنی نوسراو و لیستی یاریزانان بە شێوازی ئەلیکتڕۆنی کۆبۆوە، کە ئەمەش کار ئاسانی دەکات لە نێوان یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و یانەکان 

دواتر کۆبوونەوەی هونەری یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لەگەڵ یانە پلە یەکەکانی کوردستان بۆ وەرزی 2022-2023 لە هۆڵی بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئەنجامدرا .