باشترینەکانی وەرزی 2021-2022 خولی نایابی کوردستان خەڵات کران.

 پێنج شەممە 9 / 6 / 2022 بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و هەردوو کوڕی خوا لێخۆشبوو مامۆستا ( سەلام حوسێن ) خەڵاتی باشترینەکانی وەرزی ڕابردووی خولی نایابی کوردستان بۆ تۆپی پێ دابەش کرا، باشترینەکانی وەرزی ڕابردوو پێکهاتبوون لە : 

رزگارعەلی باشترین ڕاهێنەر لە یانەی سیروانی نوێ. 

ئاریان جەوهەر باشترین یاریزان لە یانەی سیروانی نوێ. 

ئەحمەد بەشار باشترین گۆڵپارێز لە یانەی سیروانی نوێ. 

گۆڵکاری خول:

هێمن فەرەج لە یانەی نەورۆز.

داناعوسمان لە یانەی پێشمەرگەی هەولێر.

سەفین فایەق لە یانەی سەیدسادق.