کۆبوونەوەی ئاسایی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

کۆبوونەوەی ئاسایی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

شەممە (1-4ـ2023) بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیار و راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد .

 

1-بە ناوی سەرۆک و جێگر و سکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، پیرۆزبایی لە هەر دوو یانەی هەولێر و ڕانیە دەکەین بە بۆنەی سەرکەوتنیان بۆ ڕیزی یانە پلە نایابەکانی کوردستان بۆ وەرزی داهاتوو 2023 _ 2024. هەر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان , سەرکەوتنی هەردوو یانەی هەولێر وەك پاڵەوان و یانەی ڕانیە وەك پلەی دووەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بۆ ڕیزی یانە پلە نایابەکانی کوردستان بۆ وەرزی داهاتوو پەسەند کرا . 

 

2- سەبارەت بەیاری نێوان یانەی ئاکرێ و یانەی برایەتی لەگەڕی 23 ی خولی نایابی کوردستان : 

هۆکاری تێکچوونی یاری بەهۆی جەماوەری یانەی ئاکرێ : 

آ- لەپەڕاوی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان 2022-2023 بەپێی بەندی شەشەم (یارییەکان ) خاڵی حەوتەم ، بڕیار درا بە هەژمارکردنی ئەنجامی یاری (0-3) لەبەرژەوەندی یانەی برایەتی .  

ب - سوپاس و پێزانینی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ دەستەی کارگێڕی یانەی ئاکرێ بەهۆی هەڵسوکەوتی جوانی وەرزشی و بەڕێکردنی تیپی میوان بەجوانترین شێوە . 

 

3- سەبارەت بەیاری نێوان یانەی سیروانی نوێ و یانەی شەقڵاوە : 

بڕیاردرا بە راگرتنی راهێنەری یانەی شەقڵاوە (مستەفا بابازادە ) بۆ یەک یاری و لەگەڵ مانەوەی کارتە سوورەکەی وە پێبژاردن بەبڕی 250 هەزار دینار . 

 

4- سەبارەت بەیاری نێوان یانەی شێلادزێ و یانەی بجیل : 

بەهۆی هێرشکردنە سەر پاسی یانەی بجیل لەلایەن هاندەرانی یانەی شێلادزێ بڕیاردرا بە : 

آ - ئەنجامدانی یارییەکانی یانەی شێلادزێ لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەبێ ئامادەبوونی جەماوەر . 

ب - پێبژاردن بەبڕی 300 هەزار دینار . 

 

5- سەبارەت بەگەشتی شاندێکی یاری فوتساڵی کچان بۆ ووڵاتی فڕەنسا ، هەموو لایەک ئاگاداردەکەینەوە ئەم گەشتکردنە پەیوەندی بەیەکێتی تۆپی پێی کوردستانەوە نییە وە ئاگاداری دەسنیشانکردنی ناوەکان نین .

 

6 - دەسنیشانکردنی دەستەی ناوبژیوانان و سەرپەرشتیارانی جامی هەرێمی کوردستان / قۆناغی 8 .