کۆبوونەوەی ئاسایی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

کۆبوونەوەی ئاسایی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

یەک شەممە (16-4ـ2023) بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیار و راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد . 

 

1- رۆژی چوارشەممە 17-5-2023 یاری پاشکۆ (پلەی ئۆف) لەنێوان خاوەن پلەی چواردەم لە ریزبەندی خولی نایاب و خاوەن پلەی سێیەم لە ریزبەندی خولی پلەیەک ئەنجامدەدرێت لەشاری هەولێر  . 

 

2- خەڵاتکردنی بەڕێز ( هێمن عبدالستار)  سەرپەرشتیاری خولەکانی کوردستان لەپای رێکخستن و جێبەجێکردنی کارەکانی لەیارییەکان بەجوانترین شێوە . 

 

3- سەبارەت بەیاری نێوان یانەی ئاکرێ و یانەی شێروانە : 

أ- پێ بژاردن بە بڕی 250 هەزار دینار بۆ راهێنەری یانەی ئاکرێ (مەحمود مەجید )  بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوور  .   

ب - پێ بژاردن بە بڕی 250 هەزار دینار بۆ راهێنەری یانەی شێروان (عادل عەلی )  بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوور  . 

 

4- سەبارەت بەیاری نێوان یانەی چوارقوڕنە و یانەی سیروانی نوێ : 

- پێ بژاردن بەبڕی 250 هەزار دینار بۆ یانەی چوارقوڕنە بەهۆی هەڵدانی یاری ئاگرین لەلایەن هاندەرانیەوە، لەکاتی دووبارەکردنەوە یارییەکانیان دەگوازرێتەوە بۆ یاریگایەکی تر  . 

 

5- سەبارەت بەیاری نێوان یانەی سیروانی هەڵەبجە و یانەی پێنجوێن  : 

- بەهۆی جنێودان و هێرشکردنە سەر دەستەی ناوبژیوانان لەلایەن یاریزانی یانەی پێنجوێن ژمارە 11 ( سیروان مەحمود) بڕیاردرا بە  :

أ- راگرتنی بۆ 3 یاری  . 

ب - پێ بژاردن بەبڕی 250 هەزار دینار  . 

 

6- بەهۆی هەڵسووکەوتی دوور لەگیانی وەرزشی لەلایەن هاندەرانی یانەی سەید سادق و هێرشکردنە سەر دەستەی ناوبژیوانان لەیاریەکەیان بەرامبەر یانەی ئاڕاڕت ، بڕیاردرا بە : 

أ - ئەنجامدانی یاری داهاتووی یانەی سەید سادق لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەبێ ئامادەبوونی جەماوەر . 

ب - پێ بژاردن بەبڕی 500 هەزار دینار . 

ج - دوورخستنەوەی چارەسەرکاری یانەی سەید سادق ( کۆسار ئیبڕاهیم ) بۆ ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان  2022-2023  بەهۆی دروستکردنی کێشە و گرفت لەیارییەکان  وە پێبژاردن بەبڕی 250 هەزار دینار  .