یانەی پێشمەرگەی هەولێر بووە پاڵەوانی جامی هەرێمی کوردستان

یانەی پێشمەرگەی هەولێر بووە پاڵەوانی جامی هەرێمی کوردستان

لە بەرواری 21ی ئایار لە یاریگایی فرانسۆ هەریری یاریی کۆتایی لە نێوان هەردوو یانەی دهۆک و پێشمەرگەی هەولێر بەڕێوەچوو یانەی پێشمەرگەی هەولێر توانی ببێتە پاڵەوانی جامی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2023

یارییەکە لە یاریگایی فرانسۆ هەریری بە ئامادەبوونی بەرپسانی وەرزشی و ئامادەبوونی هاندەرێکی زۆری هەردوو یانەی دهۆک و پێشمەرگەی هەولێر بەڕێوەچوو، تیایدا یانەی پێشمەرگەی هەولێر توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەکە بباتەوە بۆ یەکەمجار لە مێژووی ببێتە پاڵەوانی جامی هەرێمی کوردستان.