سەرۆکی کۆنیفا و یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوە

سەرۆکی کۆنیفا و یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ 23-12-2023 لەبارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە شێوەی ئۆنڵاین سەرۆکی کۆنیفا ( پێرئەندرێس بلیند ) لەگەڵ سەرجەم ئەندامانی و لێژنەی جێبەجێکار لە کۆنیفا کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەڕێز ( تاڕق عبدالرحمن ) و سکرتێری یەکێتیەکە مامۆستا ( سیروان نەجمەدین ) ئەنجامدا، مەبەست لە کۆبوونەوەکە زیاتر ئامادەکاری بوو بۆ جامی کۆنیفای 2024 کە بڕیارە هاوینی داهاتوو لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت، لێژنەی جێبەجێکار لە کۆنیفا چەندین پرسیار و داواکاریان ئاڕاستە کردوو سەرۆک و سکرتێری یەکێتی تۆپی پێی کوردستانیش دڵنیایی یان پێدان کە هەموو ئامادەکاریەک دەکەن و سەرجەم پێداویستیەکان جێبەجێ دەکرێت و ئامادەکرێن بۆ ئەوەی بە جوانترین شێوە  و بە سەرکەوتوانە پاڵەوانێتیەکە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت، لەلایەن خۆشیانەوە سەرۆکی کۆنیفا و سەرجەم ئەندامەکانی سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان و  یەکێتی تۆپی پێی کوردستانیان کرد کەوا بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی هاتنی ئەم پاڵەوانیەتیە دەکەن هیوایان خواست یەکێک بێت لە جوانترین پاڵەوانیەتیەکان و هەڵبژاردە بەشداربووەکانیش چێژ لە میوان دۆستی کورد و کوردستانیەکان وەربگرن  .