سەردانی شاندی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ فەرمانگەی میدیا زانیاری

سەردانی شاندی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ فەرمانگەی میدیا زانیاری

 
بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندیەکان و لێک نزیکبوونەوەی زیاتر، بەڕێز تاڕق عەبدولڕەحمان سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە یاوەری بەشی ڕاگەیاندن لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سەردانی فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد، لەلایەن خۆیانەوە بەڕێز دکتۆر جوتیار عادل سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری و سەرۆک و ئەندامانی بەشەکانی فەرمانگەکە پێشوازیان لێکرا، لە دانیشتنەکەدا باسی چالاکیەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کرا لە سەر ئاستی ناوەخۆ و دەرەوە کە ئەوانیش ئاگاداری خۆیان لە کاروچالاکیەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانیان نیشاندا، لە کۆتاییدا سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان خەڵاتێکی وەک ڕێز لێنان پێشکەشی سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری کرد و جەختیان لە سەر بەردەوامی پەیوەندی نێوانیان کردەوە و سازدانی ئەم کۆبوونەوەیە بۆ جاری دووەم بوو لە نێوان هەردوولا.
 
لە دیدارەکە تارق عەبدولڕەحمان سەرۆكی یەكێتیی تۆپی پێی کوردستان باسی لە گرنگی بەڕێوەچوونی جامی کۆنیفای 2024 ی کرد لە کوردستان کە هەڵبژاردەکان لە چەند کیشوەری جیاواز سەردانی کوردستان دەکەن، ئەمەش ناساندنی زیاتری هەرێمی کوردستانە بە تەواو جیهان و ناوچەکە، لە لای خۆشیەوە سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری د.جوتیار عادل خۆشحاڵی خۆی بە بەڕێوەچوونی ئەم پاڵەوانیەتیە لە هەرێمی کوردستان دەربڕی و پاڵپشتی و هاوئاهەنگی خۆی بۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دووپاتکردەوە لە روی میدیاییەوە. لە کۆتاییدا دیدارەکەش لە لایەن سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان درعی تایبەتی یەکێتیەکە بە دیاریی پێشکەشی فەرمانگەی میدیا و زانیاری کرا.