سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان پیرۆزبایی لە گۆڤەند عەبدولخالق دەکات

سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان پیرۆزبایی لە گۆڤەند عەبدولخالق دەکات

 
ئێوارەی دووشەممە رێکەوتی ٢٧ی ٩ی ٢٠٢١ سەرۆک و ئەمینداری گشتی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە بارەگای یەکێتیەکە پێشوازیان لە دکتۆر گۆڤەند عەبدولخالق ئەندامی نوێی یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق کرد، لە دانیشتنەکەدا جەخت کرایەوە لەسەر دروست کردنی هەماهەنگیەکی تەواو لە نێوان هەردوو یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق و یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە داهاتوو بەمەبەستی زیاتر خزمەتکردنی وەرزشوانانی کوردستان.
لە کۆتاییدا سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی کردن دووبارە پاڵپشتی خۆی و یەکێتیەکەی بۆ گۆڤەند عەبدولخالق دووپات کردەوە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەنوێیەکەیدا.