
تیروپشکی خولی ژێر ( 20 ساڵانــ)ـی کوردستان راکێشرا.
سێ شەممە 10 _ 6 _ 2025 بە بەشداری ( 28 ) یانەی خولی نایاب و خولی پلە یەکی کوردستان، تیروپشکی خولی ژێر ( 20ساڵانــ)ــی کوردستان بۆ وەرزی 2024 _ 2025 لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان راکێشرا.
شێواز و کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکان:
یانە بەشداربووەکان دابەش کران بەسەر شەش کۆمەڵە و سەرجەم یارییەکانیش بە شێوازی چوون و هاتن بەڕێوەدچێت، لە هەر کۆمەڵەیەک دوو یانە سەردەکەوێت بۆ قۆناغی دواتر، دوای کۆبوونەوە لەگەڵ یانە سەرکەوتووەکان بڕیار دەدرێت قۆناغی دواتر بە چ شێوازێک دەبێت ، یارییەکانیش لە 3 _ 7 _ 2025 بەڕێوەچێت.
راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

