خولی ڕاهێنەرانی گۆڵپارێزان بۆ ئاستی (C) دەستیپێکرد

خولی ڕاهێنەرانی گۆڵپارێزان بۆ ئاستی (C) دەستیپێکرد

​لەژێر سەرپەرشتی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و بە بەشداری 31 ڕاهێنەری گۆڵپارێز، خولی ڕاهێنەرانی گۆڵپارێزان - ئاستی (C) لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەستیپێکرد. ئەم خولە کە لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 14-1-2026 دەستیپێکردووە و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لە لایەن دکتۆر عبدالکریم ناعم، وانەبێژی ڕێپێدراوی ئاسیا، وانەکانی تێدا دەوترێتەوە. ئامانجی سەرەکی ئەم خولە بریتییە لە پێدانی بڕوانامەی فەرمی بە بەشداربووان و ئاشناکردنیان بە نوێترین زانستەکانی بواری ڕاهێنانی گۆڵپارێزی بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بە شێوەیەکی زانستی سوود بە یانەکانی کوردستان بگەیەنن.