کۆبوونەوەی ئاسایی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان
ڕۆژی شەممە (11-7-2026)، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆک، جێگر، سکرتێر و سەرجەم ئەندامانی، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا و ئەم بڕیارانەی دەرکرد:
1-خولی هەڵبژاردەی دێرینەکانی کوردستان لە ڕێکەوتی (6 و 7ـی 8ـی 2026) دەسپێدەکات، و پێویستە نوێنەرانی لقی شارەکانی یەکێتی تۆپی پێی عێراق و ئیدارە سەربەخۆکان لە ڕۆژی شەممە (18-7-2026) کاتژمێر 3:00ـی پاشنیوەڕۆ لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادە بن.
2-خولی پلە دووی کوردستان لە ڕێکەوتی (20-8-2026) دەسپێدەکات، و پێویستە نوێنەری یانەکان بە نووسراوی ڕاسپاردن (کیتاب تەخویل) کە مەرجە (سەرۆک یانە، جێگر، سکرتێر یان ئەندامی یانە) بێت، لە ڕۆژی شەممە (18-7-2026) کاتژمێر 1:00ـی پاشنیوەڕۆ لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادە بن.
ئەو یانانەی بە نووسراوی فەرمی داوای بەشداریکردنیان لە خولەکەدا کردووە:
( 1. هەڵەبجە - 2. کەلار - 3. خەڵاتی پێنجوێن - 4. بەختیاری - 5. باوەنوور - 6. دووکان - 7. حاجیاوا - 8. سەنگەسەر - 9. قەرەداغ - 10. پیرەمەگروون - 11. خەلیفان - 12. سرێشمە - 13. چۆمان - 14. سنوور - 15. ڕواندز - 16. بجیل - 17. دینارتە - 18. پیرس - 19. باتیفا - 20. شێلادزێ - 21. هێرش - 22. شەهیدانی هەڵەبجە - 23. تەق تەق - 24. خورماڵ - 25. سەرچنار ).
ڕاگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان