خولی ڕاهێنانی تۆپی پێ بۆ ئاستی Cی  کوردستانی لە یاریگای ئاشتی دەستیپێکرد.

خولی ڕاهێنانی تۆپی پێ بۆ ئاستی Cی کوردستانی لە یاریگای ئاشتی دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی و بە ئامادەبوونی عەباس عەلی، جێگری سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، و فەرمان محمد، ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، خولی ڕاهێنانی تۆپی پێ بۆ ئاستی C ( کوردستانی) لە یاریگای ئاشتی دەستیپێکرد.

ئەم خولە بە بەشداریی 44 فێرخواز (کە یەک ئافرەت لە نێویاندا هەیە) بەڕێوە دەچێت و بۆ ماوەی 6 ڕۆژ، لە ڕێکەوتی 3 تا 8 / 11 / 2026 بەردەوام دەبێت. ئامانج لە خولەکە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیی ڕاهێنەرانە بە شێوازی تیۆری و پراکتیکی تا لە داهاتوودا ڕۆڵی کاریگەر و دیاریان هەبێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی هونەریی تۆپی پێدا.

وانەکان و سەرپەرشتیی خولەکە لەلایەن شارەزایانی دیاری بواری وەرزشییەوە پێشکەش دەکرێن:

 * خسرەو گورون محمود – وانەبێژی ئاسیاوی

 * مەریوان محمود – وانەبێژی گۆڵپارێزان

 * ئومێد مستەفا – وانەبێژی ناوبژیوانان

 * د. شنە ظاهر – دکتۆرا لە بواری خۆراکی وەرزشی

 * مستەفا سلێمان – کارگێڕی خول