سەرۆکی یەكێتی تۆپی پێی کوردستان لەگەڵ سەرۆک یانەی کۆڤنتری ستی ئینگلیزی کۆبۆوە

سەرۆکی یەكێتی تۆپی پێی کوردستان لەگەڵ سەرۆک یانەی کۆڤنتری ستی ئینگلیزی کۆبۆوە

 
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ١٠-٩-٢٠٢١ لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سەرۆك و سکرتێر پێشوازیان لە مستەر تیمۆتی فیشەر کرد بەرێزیان سەرۆکی یانەی کۆڤنتری ستی ئینگلیزین بەشدار لەخولی پلە یەک . ئەم سەردانە لەرێگای دکتۆر ساکار ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتی قوتابخانەکانی ئیشق و نیلۆفەر لەهەولێر رێکخرابوو . گفتوگۆ و تاوتوێ بۆ پێشڤەچوونی وەرزشی کوردستان کرا بەتایبەتی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی خولەکان و چەند پرسی وەرزشی تر ، بەڕێزیان خۆشحاڵی خۆیانی دەربڕی لەم پێشوازیە و پاڵپشتی خۆیانی دووپاتکردەوە سەبارت بە وەرزشی کوردستان و بەتایبەت تۆپی پێ .