یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

چوار شەممە (30-3-2022) بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیارو راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد .

1- سەبارەت بە پەڵپی یانەی پێشمەرگەی هەولێر بەرامبەر یانەی برایەتی لە خولی لاوانی کوردستان ، بریاردرا بە بانگهێشت کردنی سەرپەرشتیار و راهێنەری لاوانی یانەی برایەتی لە رۆژی پێنج شەممە 7-4-2022 کاتژمێر 3:00 ی ئێوارە بۆ بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان وە ئامادە کردنی سەرجەم بەڵگەکانی تایبەت بە یاریزان (عامر عارف ) .

2- سەبارەت بە پەڵپی یانەی خەڵات بەرامبەر یانەی پەیام لە خولی پلە دووەکانی کوردستان ، بریاردرا بە بانگهێشتکردنی هەردوو سەرۆک یانەی خەڵات و یانەی پەیام بۆ بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە رۆژی پێنج شەممە 7-4-2022 کاتژمێر 3:00 ی ئێوارە .

3-داوای گوڕینی یاریزانی پیشەگەر رەتکرایەوە کە لە لایەن چەند یانەیەک داواکرابوو .

4- بە پێی رێنماییە گشتییەکان لە دوو گەڕی کۆتایی سەرجەم خولەکان یاریزان زیاد ناکرێت .

5-هەر یاریزانێک لە هەر خولێک ناوی لە لیستی (کشوفاتی ) یاریزانان هەیە، بەڵام لە لیستی یاری ناوی نییە ، بۆی هەیە داواکاری پێشکەش بە لیژنەی پێشبڕکێکان بکات بۆ وەرگرتنی رەزامەندی بۆ یاری کردن .

6- دوای کشانەوەی یانەی سەورە لە خولی تازەپێگەیشتووان ، بریاردرا بە ئازادکردنی سەرجەم یاریزانانی یانەکە وە پێ بژاردن بەبڕی (1,000,000) یەک ملیۆن دینار .

7-بانگهێشتکرنی سەرۆکی یانەی چەمچەماڵ بۆ بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە رۆژی پێنج شەممە 7-4-2022 کاتژمێر 2:30 بۆ کاری پێویست .

8- سەبارەت بە یاری نێوان چوارقورنە و خانەقین بریاردرا بە :

أ- پەسندکردنی ئەنجامی یاری (2-1) بۆ بەرژەوەندی یانەی چوارقورنە .

ب - ئەنجام نەدانی یاری لە یاریگای چوارقورنە لەوەرزی داهاتوو .

راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان