کۆبوونەوەی ئاسایی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

کۆبوونەوەی ئاسایی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

شەممە (29-4ـ2023) بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیار و راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد .

 

 1-دوای بە دەستهێنانی میوانداریکردنی پاڵەوانیەتی کۆنیفای 2024 لە هەرێمی کوردستان ، بە مەبەستی کارکردن و ڕێکخستنی پاڵەوانێتیەکە، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان داوا لە سەرجەم دیزاینەران دەکات بە ڕاسپاردنیان بۆ دروستکردنی : 

ا-لۆگۆی پاڵەوانیەتی کۆنیفای 2024 لەهەرێمی کوردستان . 

ب -  درێسی هەڵبژاردەی کوردستان بەمەرجێک ئاماژە بەرەنگەکانی ئاڵای کوردستان بکات لەگەڵ لۆگۆی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانی لەسەربێت .( ٢ جۆر درێس ) . 

 ج - دروستکردنی بووکەڵەی پاڵەوانێتیەکە، ئاماژە بەپاڵەوانیەتی کۆنیفای 2024 بکات لە هەرێمی کوردستان

 CONIFA WORLD  FOOTBALL CUP 2024 / KURDISTAN 

-بۆ ناردنی کارەکانتان یان بۆ هەر سەرنج و تێبینیەک پەیوەندی بەم ئیمێلەی خوارەوە بکەن : 

ئیمێل/ 2006kfa@gmail.com  . 

- لەکۆتاییدا براوە رێزلێنان و خەڵات دەکرێت . 

 

2- ئەنجامدانی تیروپشکی قۆناغی دووەمی یانەکانی پلەدوو لە رۆژی چوارشەممە 3-5-2023 لەبارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان . 

نوێنەری ئەم یانانەی خوارەوە بەنووسراوی فەرمی بەشداریکردن (لە خولەکە ) ئامادەبێت . 

گروپی یەکەم  : 

کفری - خورماڵ - بەختیاری - خەڵاتی پێنجوێن - هەڵەبجەی شەهید - دوکان - شارەزوور - پێنجوێن . 

( کاتژمێڕ 10 ) 

 

گروپی دووەم : 

باتیفا - دینارتە - شێخان - شێلادزێ - تەناهی - بەردەڕەش 

( کاتژمێر 1) 

 

گروپی سێیەم  : 

سنوور - مەخموور - پەروەردە - چۆمان - خەبات  . 

( کاتژمێر 3 )

تێبینی : ا- بۆهەر یانەیەک تەنها یەک نوێنەر ئامادەدەبێت .

ب- بەرواری 2-5-2023 کۆتا رۆژە بۆ ناردنی کشوفات  بەپێچەوانەوە مافی بەشداریکردنی نامێنێت لە گەڕی یەکەمی قۆناغی دووەم  . 

ج- یارییەکانی قۆناغی دووەم لە بەرواری 12-5-2023 دەسپێدەکات  .  

 

3- ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی دووەمی بۆ ئەو سەرپەرشتیارانەی ناویان لەخوارەوە هاتووە : 

( کریم عمر بابکر-اکرم بارام تۆفیق-رزگار معروف اسماعیل-ابراهییم حسین خدر-سەرکەوت محمد خالد-کاوە سعید عبدالرحمن-یونس حمد -رێبوار عمر رشید )  لە بەرواری 3-5-2023 کاتژمێر 11ی بەیانی لەبارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان  . 

 

4 -ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی ناوبژیوانانی فوتساڵ (ئەوانەی لە تاقیکردنەوەی یەکەم دەرنەچوون ) رۆژی چوارشەممە 10-5-2023 کاتژمێر 10ی بەیانی لەهۆڵی یانەی وەرزشی ئافرەتانی هەولێر . 

  

 

5-لەبەرواری 17-5-2023 یارییەکانی چوارگۆشەی زێڕینی خولی فوتساڵی کچان بەڕێوەدەچێت  . 

 

6- لەبەرواری 17-5-2023 یاری پاشکۆ (پلەی ئۆف) لەنێوان خاوەن پلەی چواردەم لەریزبەندی خولی نایاب و خاوەن پلەی سێیەم لەریزبەندی خولی پلەیەک لەیاریگای یانەی هەندرێن ئەنجامدەدرێت . 

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سوپاسی یانەی وەرزشی هەندرێن دەکات بۆبەردەوامی هەماهەنگی و پێدانی یاریگا  . 

 

7- یارییەکانی گەڕی 29ی خولی نایابی کوردستان لە بەرواری 4-5-2023 ئەنجامدەدرێت  . 

 

8- سوپاس و پێزانین بۆ بەڕێز ( ئەرسەلان قادر) بەهەماهەنگی بەردەوامی لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان  .