یانەی زاخۆ لە خولی نایابی کوردستان مایەوە

یانەی زاخۆ لە خولی نایابی کوردستان مایەوە

دوای ئەوەی ئەم وەرزە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئاساییەکانی خۆی بڕیاریدا یاریی پلەی ئۆف بۆ خولەکانی کوردستان زیاد بکات بە مەبەستی پێدانی دەرفەتی زیاتر بۆ ئەو یانانەی هەوڵ دەدەن لە خولی پلە یەکەکان سەرکەون بۆ نایاب و بە هەمان شێوەی رەخساندنی هەل بۆ یانەکانی نایاب بۆ مانەوەیان لە خولەکە، بڕیاردرا یارییەکە لە نێوان پلەی سێیەمی خولی پلە یەکی کوردستان و پلەی چواردەی خولی نایابی کوردستان ئەنجام بدرێت،  یانەی زاخۆ توانی لە خولەکە بمێنێتەوە دوای ئەوەی توانی لە یانەی سلێمانی بباتەوە.

یارییەکە لە نێو یاریگایی هەندرێن لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، هەردوو یانەی سلێمانی سێیەمی خولی پلە یەکی کوردستان و چواردەی خولی نایابی کوردستان رووبەرووی یەکتر بوونەوە لە یاریی پلەی ئۆف، زاخۆ بۆ مانەوەی لە خولی نایاب و سلێمانی بۆ سەرکەوتن بۆ خولی نایاب یاریی دەکرد، یانەی زاخۆ توانی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی سلێمانی بباتەوە، بەم ئەنجامەش یانەی زاخۆ لە خولی نایابی کوردستاب مایەوە، یانەی سلێمانی لە خولی پلە یەکەکان مایەوە.