خولی سەرپەرشتیاری یارییەکان بەکۆتا هات

خولی سەرپەرشتیاری یارییەکان بەکۆتا هات

 

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی سەرپەرشتیاران و باشترو جوانتر بەرێوەچوونی خول و پاڵەوانیەتیەکانی کوردستان بەشێوەیەکی تەندروست، لەرۆژانی 4 و 5-10-2021 لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان خولێکی تایبەتی بۆ سەرپەرشتیارانی کوردستان بەسەرپەرشتی وانەبێژ دکتۆر گۆڤەند مەلا عەبدولخالق سەرپەرشتیاری یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا ئەنجامدا. وهەروەها چەند وانەیەکی یاساکانی تۆپی پێ لەلایەن ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پێشوو ئەرسلان قادر پێشکەش بەبەشداربووان کرا . 69 وەرزشوانی شارەزا لە بواری سەرپەرشتیاری لە کوردستان بەشداریان کردبوو، خولەکە بۆ دوو رۆژ درێژەی هەبوو، بەیانیان ئێواران، لە خولەکەدا بە تیوری و پراکتیکی وانەکان ووترا . لە ماوەی ئەو دوو رۆژدا بەتیرو تەسەڵی باس لە نوێترین کارو ئەرکی سەرپەرشتیار لەکاتی بەڕێوەچوونی یارییەکان کرا شێوازی هەڵسوکەوتکردن و ئاگاداربوون لە هەر کێشەو گرفتێکی گەورەو بچووک لە نێو یاریدا پێشکەشکرا، پەلە نەکردن و بەهێمنی لە نووسینەوەی راپۆرتی یارییەکانیش بەشێکی تر بوو.69 وەرزشوان لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و کەرکوک و هەڵەبجەو رانیەو کەلارو کفری و رواندز و خانەقین و ئاکرێ و موسڵ و کویە بەشداریان لە خولی راهێنان و شارەزابوون لە کارو ئەرکی سەرپەرشتیاری کردبوو.