کۆبوونەوەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

کۆبوونەوەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

پێنج شەممە 11-1-2024 بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیارو راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد .

 

1_ بە ڕەچاوگرتنی باری دارایی یانەکان و لە سەر داوای بەشێک لە یانە بەشداربووەکان، خولی ژێر 20 ساڵان / نایاب بۆ 1 \ 4 \ 2024 دواخرا .

 

2_ بانگهێشتکردنی یاریزانی فوتساڵی یانەی زاخۆ ( دێرین مەحموود ) بۆ کووبوونەوەی داهاتووی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان .

 

3_ یارییەکانی قۆناغی دووەمی جامی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە 20 و 21 / 1 / 2024 بەڕێوە دەچێت.

 

4_ سڕینەوەی سەرجەم کارتە زەرد و سوورەکانی خولی نایاب و خولی پلە یەکی کوردستان، تەنها سزای کارگێڕی نەبێت وەک خۆی دەمێنێتەوە.

 

5_ دوای بانگهێشتکردنیان و ئامادەبوونیان لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاردرا بە لێخۆشبوون لە هەریەک لە گۆڵپارێزی یانەی هەولێر ( ئەحمەد ڕێبوار ) و یاریزانی یانەی سۆران ( سەگڕ ئەحمەد ) هەر دوو ناوبراوان داوای لێبوردنیان کرد و پەشیمانی خۆیان لەم کارە دەربڕی و بەڵێن نامەیان بۆ پڕ کرایەوە بە دووبارە نەکردنەوەی ڕەفتاری نا وەرزشی .

بۆ بەرچاو ڕوونی : یاریزانی یانەی ڕانیە ( محمد موباڕەک دکانۆ ) دوای ئاگادار کردنەوەی بۆ چەندین جار ئامادەنەبوو لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ، بۆیە بڕیاری لێخۆشبوون ئەم یاریزانە ناگرێتەوە و سزاکەی وەک خۆی دەمێنێتەوە .

 

6_ داوا لە یانە بەشداربووەکانی خولی پلە دووی کوردستان دەکەین تا بەرواری 22 / 1 / 2024 لیستی ناوی یاریزانەکان ( کشوفات ) بنێرن، دوای ئەم بەروارە هیچ ناوێک وەرناگیرێت.

 

7_ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی کۆیە و یانەی بازیان :

 

آ- دوای سەیرکردنی لیژنەی ڤیدیۆیی لەو لێدانە سزایەی کە لە بەرژەوەندی یانەی کۆیە هەژمارکرا ، لیژنەکە لێدانە سزاکەی بە تەواوزانی و بڕیاری ناوبژیوان دروست بوو .

 

ب_ بە هۆی دەرچوون لە گیانی وەرزشی بڕیاردرا بە ڕاگرتنی یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی بازیان ( سۆران حەسەن ) بۆ 2 یاری و پێبژاردنی بەبڕی 250000 دووسەد و پەنجا هەزار دینار.

 

ج_ ئاگادار کردنەوەی یانەی کۆیە بە کۆنتڕۆڵکردنی جەماوەرەکەی بە پێچەوانەوە تووشی سزای تووند دەبن.

 

د_ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی پیاوانی پۆلیس و دەزگا ئەمنیەکانی شاری کۆیە دەکات لە بەرامبەر ڕپەڕاندنی کارەکانیان بەو پەڕی دڵسۆزی و ڕێگریکردن لە ئاژاوەگێڕی لە نێو یاریگا.

 

8_ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی ئاڕاڕات و یانەی ئاکرێ :

 

آ_ بەهۆی بەکارهێنانی یاری ئاگرین لە لایەن هاندەرەکانیانەوە، بڕیاردرا بە پێبژاردنی یانەی ئاکرێ بە بڕی 150000 سەد و پەنجا هەزار دینار.

 

ب_ بە هۆی نانەوەی ئاژاوە گێڕی لەلایەن هاندەرانی یانەی ئاکرێ، بڕیاردرا بە پێبژاردنی یانەی ئاکرێ بەبڕی 500000 پێنج سەد هەزار دینار، ئەم بڕە پارەیەش بۆ چاککردنەوەی جامی پاسی یانەی ئاڕاڕات و ئەو زیانانەی کە بەر یاریگا کەوتوون تەرخان دەکرێت.

 

ج_ ئاگادارکردنەوەی یانەی ئاکرێ بە کۆنتڕۆڵکردنی هاندەرانی لە ناو یاریگای خۆی و دەرەوەی یاریگای خۆی، بە پێچەوانەوە یارییەکانیان دەگوازرێتەوە دەرەوەی یاریگای خۆیان .

9_ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی چوارقوڕنە و یانەی دەربەندیخان :

آ_ بەهۆی ئاژاوە گێڕی و فڕێدانێ دەبەی ئاو و بەکارهێنانی وتەی نەشیاو بە ناوبژیوان لەلایەن هاندەرانی یانەی چوارقوڕنەوە، بڕیاردرا بە پێبژاردنی یانەی چوارقوڕنە بەبڕی 500000پێنج سەد هەزار دینار.

ب_ ئاگادار کردنەوەی یانەی چوارقوڕنە بە کۆنتڕۆڵکردنی هاندەرەکانیان، بە پێچەوانەوە یارییەکانیان دەگوازرێتەوە دەرەوەی یاریگای خۆیان.

10_ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی شەقڵاوە و یانەی پێشمەرگەی هەولێر :

آ_ بە هۆی ئاژاوە گێڕی و فڕێدانی دەبەی ئاو بۆ نێو یاریگا و بەکارهێنانی وتەی نەشیاو بەرامبەر ناوبژیوانان، بڕیاردرا بە پێبژاردنی یانەی شەقڵاوە بەبڕی 500000 پێنج سەد هەزار دینار.

ب_ ئاگادار کردنەوەی یانەی شەقڵاوە بە کۆنتڕۆڵکردنی هاندەرانی، بە پێچەوانەوە یارییەکانیان دەگوازرێتەوە دەرەوەی یاریگای خۆیان.

11_ ئاگادار کردنەوەی یانەی ڕەواندز بە چاککردنی یاریگا کەیان، بە پێچەوانەوە یارییەکانیان دەگوازرێتەوە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەبێ گەڕانەوە بۆیان .