کۆبوونەوەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

کۆبوونەوەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

یەك شەممە 28-1-2024 بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیارو راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد .

1_ سەبارەت بەیاری یانەی چەمچەماڵ و یانەی شۆڕجە لەگەڕی 8ی خولی پلەیەکی کوردستان :

پەسەند کردنی پەڵپی یانەی شۆڕجە لە سەر یانەی چەمچەماڵ بە یاریکردن و بەکارهێنانی یەک ژمارەی درێس بۆ چەند یاریزانێک لە هەمان وەرز کە ئەمەش پێچەوانەی ڕێنماییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانە، بۆیە بڕیاردرا بە هەژمار کردنی ئەنجامی یاری 3 _ 0 لە بەرژەوەندی یانەی شۆڕجە.

2_ بانگهێشتکردنی بەرپرسی راگەیاندنی یانەی وەرزشی برایەتی ( ئومێد ئیبراهیم ) لە ڕۆژی سێ شەممە 30 \ 1 \ 2024 بۆ بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کاتژمێر 3ـی ئێوارە.

3_ بانگهێشتکردنی سەرۆکی یانەی ئاکرێ و سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەی ئاکرێ لە ڕۆژی سێ شەممە 30 \ 1 \ 2024 بۆ بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کاتژمێر 4ـی ئێوارە.

4_ بانگهێشتکردنی ( سۆران ئەحمەد ) نوێنەری لیژنەی ناوبژیوانانی شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی لە کۆبوونەوەی داهاتووی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان.

5_ ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەری ئەو فێرگانەی کە سەرکەوتوون بۆ قۆناغی کۆتایی لە بارەگای لیژنەی ئۆلۆمپی /شاری سلێمانی لە ڕۆژی چوارشەممە 31-1-2024 کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆ.

6_ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی قەڵادزێ و یانەی ڕانیە لە جامی هەرێمی کوردستان:

آ_ بە هۆی ئاژاوەی هاندەرانی یانەی قەڵادزێ بڕیاردرا بە گواستنەوەی یاری نێوان یانەی قەڵادزێ و یانەی کۆیە لە گەڕی دەیەمی خولی پلە یەکی کوردستان بۆ یاریگای یانەی سۆران بەبێ ئامادەبوونی هاندەر.

ب_ ڕاگرتنی یاریزانی یانەی قەڵادزێ سەرکەوت ئازاد ژمارە ( 7 ) تا کۆتایی ئەم وەرزەی خولی پلە یەکی کوردستان .

ج_ پێبژاردنی یانەی قەڵادزێ بەبڕی 1000000 یەک ملیۆن دینار.

د_ ئاگادار کردنەوەی یانەی قەڵادزێ بە کۆنتڕۆڵکردنی جەماوەرەکەی، بە پێچەوانەوە سزاکان توندتر دەبن.

7_ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی ئاکرێ و یانەی زاخۆ لە گەڕی شازدەمی خولی نایابی کوردستان :

آ_بە هۆی ئەنجامدانی ڕەفتاری دوور لە گیانی وەرزشی و نانەوەی شەڕو ئاژاوە بڕیاردرا بە ڕاگرتنی کارگوزاری یانەی ئاکرێ ( ئەحمەد تەیموور ) بۆ تاهەتایە لەچالاکیەکانی یەکێتی توپی پێی کوردستان .

ب_ پێبژاردنی یانەی ئاکرێ بەبڕی 1000000 یەک ملیۆن دینار.

ج_ ئاگادارکردنەوەی کۆتایی بۆ یانەی ئاکرێ بە کۆنتڕۆڵکردنی جەماوەرەکەی، بە پێچەوانەوە سزاکان توندتر دەبن و یارییەکانیشیان دەگوازرێتەوە دەرەوەی یاریگای خۆیان.