خولی ڕاهێنەرانی گرووپی سلێمانی

خولی ڕاهێنەرانی گرووپی سلێمانی

 

بە سەرپەرشتی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان خولی ڕاهێنەرانی کوردستان ( گڕوپی سلێمانی ) کۆتایی هات کە ماوەی چوار ڕۆژی خایاند، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سوپاسی هەموو ئەو لایەن و بەشداربووانە دەکات کە هاوکار بوون بۆ سەرخستنی خولەکە، وە سوپاسی تایبەت بۆ وانەبێژی ئاسیایی بەڕێز کاپتن ( خەسرەو گورون ) و بەڕێوەبەری خولەکە مامۆستا ( تەڵعەت سعدالله )  بۆ بەڕێوەبردنی خولەکە، سوپاس و پێزانین بۆ هەریەک لە بەڕێزان ( مەریوان حەسەن ) ڕاهێنەری گۆڵپارێزان و دکتۆر ( هاوکار سالار ) مامۆستای زانکۆ کە بە شێوەی تیۆری و پڕاکتیکی وانەیان بە بەشداربووان گوتەوە، ئەمڕۆش لە کۆتایی خولەکە خەڵاتی رێزلێنان بە هاوکارانی خولەکە بەخشرا ، دواتر لەلایەن بەڕێز ( هادی کەریم ) جێگری سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕوانامەی ڕاهێنەرایەتی کوردستانی بە بەشداربووانی خولەکە بەخشی، وێڕای پیرۆزباییمان لە ڕاهێنەرانی بەشدار بوو،  دەخوازین وەرزشی کوردستان سوودمەندی یەکەم بێت لەو ئەزموونەی وەریانگرتووە لە خولەکە و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.