یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی لقەکانی تۆپی پێ کۆبوونەوەی ئەنجامدا

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی لقەکانی تۆپی پێ کۆبوونەوەی ئەنجامدا

 
چوار شەممە (29-09-2021 ) لەبارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ، سەرۆک و جێگری سەرۆک و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەیەکی تایبەتیان لەگەڵ سەرۆکی سەرجەم لقەکانی یەکێتی تۆپی پێی شارەکان ئەنجامدا و تیایدا جەخت لە هەماهەنگی نێوان یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و لقی شارەکان کرایەوە ، هەروەها باس لە چۆنیەتی پێشکەوتنی خولەکانی تازەپێگەیشتووان و لاوان کرا، لە خاڵێکی تر باس لە خولی سەرپەرشتیاران کرا و کە پێویستە سەرپەرشتیار لەلایەن لقەکانی یەکێتی تۆپی پێ پشتگیرییان پێ بدرێت بۆ بەشداری کردن لە خولی سەرپەرشتیاری کە بڕیارە لە رۆژی دوو شەممە (4-10-2021) ئەنجام بدرێت.