محەمەد عیسا بۆ لە مەودوا یارییەکانی خولی نایابی کوردستان بەڕێوە دەبات

محەمەد عیسا بۆ لە مەودوا یارییەکانی خولی نایابی کوردستان بەڕێوە دەبات

دووشەممە 11 _ 11 _ 2024 لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، بەڕێز تارق عەبدولڕەحمان پێشوازی لە محەمەد عیسای  ناوبژیوانی لوبنانی هەڵبژێردراوی ( نوخبە) ئاسیاوی کرد، محەمەد عیسا بۆ لە مەودوا یارییەکانی خولی نایابی کوردستان و خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بەڕێوەدەبات ، ناوبژیوانە لوبنانیەکە لەئێستادا نیشتەجێی شاری هەولێرە و بەشانازیەوە ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ بەڕێوەبردنی یارییەکان  . 

 

راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان