کاپتن سەڵاحەدین سیامەند بە سەرۆکی نوێی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەستنیشان کرا

کاپتن سەڵاحەدین سیامەند بە سەرۆکی نوێی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەستنیشان کرا

دووشەممە 2 _ 6 _ 2025 لە هۆڵی میدیا لە شاری هەولێر،  لە رێوڕەسمێکدا پڕۆسەی دەستاودەستکردنی دەسەڵات لە نێوان بەڕێز کاپتن تاڕق عەبدولڕەحمان و بەڕێز کاپتن سەڵاحەدین سیامەند سەرۆکی نوێی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کرا، لەم مەڕاسیمەدا سوپاس و پێزانینی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشکەش بە کاپتن تاڕق عەبدولڕەحمان سەرۆکی پێشووی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و ئەندامەکانی تر کرا لە پای ئەو خزمەتەی لە چوار ساڵی رابردوو کە بە دڵسۆزی و هەستکردن بە بەرپرسیارەتیەوە ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێکردووە، لە هەمان کاتدا حکومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی بۆ سەرۆک و ئەندامانی نوێی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، جارێکی دیکە پاڵپشتی خۆیان بۆ دووپات کردنەوە و داوایان لێکردن ماندوو نەبن لە خزمەتکردنی وەرزشوانان و بەو هیوایەی وەرزش قۆناغێکی دیکە هەنگاو بەرەو پێشەوە بنێت، دواتر بەرێز ئاریان سەڵاحەدین بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و بەرێز سەردار ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتی وەرزش و دکتۆر ئالان قادر ئەمینداری گشتی لیژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی کوردستان لە ووتەکانیاندا زۆر سوپاسی سەرۆک و ئەندامانی پێشووی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانیان کرد کە چوار ساڵی رابردوویان بە سەرکەوتوویی تێپەڕاندووە و توانیویانە زاڵبن بەسەر هەموو ئەوبەربەستانەی کە لەماوەی کارکردنیان هاتۆتە پێشیان و لە کۆتاییشدا خەڵاتی رێز لێنان بە سەرۆک و ئەندامانی پێشووی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەخشرا، لە بەشێکی دیکەی ووتارەکانیاندا پاڵپشتی خۆشیان بۆ سەرۆک و ئەندامانی نوێی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دووپات کردەوە هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن لە ئەرکەکانیاندا.