بەخشینی قەڵغانی خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2025-2026
ئەمڕۆ شەممە 11ی نیسانی 2026، لە کەشێکی وەرزشی شایستە و لە دوای کۆتایی هاتنی یاری نێوان هەردوو یانەی هەندرێن و ڕزگاری لە گەڕی 21ی خولەکەدا، مەڕاسیمی تاجی سەرکەوتن و بەخشینی قەڵغانی خولی نایابی کوردستان بەڕێوەچوو.
لە مەڕاسیمەکەدا کە بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و سکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و ژمارەیەک لە کەسایەتیی بەرز بەڕێوەچوو، قەڵغانی خولەکە و مەدالیای زێڕین پێشکەش بە یاریزانان و دەستەی کارگێڕی یانەی هەندرێن کرا، دوای ئەو ئاستە بەرزەی لەم وەرزەدا پێشکەشیان کرد و توانییان پێش کۆتایی هاتنی وەرزەکە نازناوەکە بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن.



بە ناوی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانەوە، پیرۆزبایی گەرم لە یانەی هەندرێن و هاندەرانیان دەکەین بۆ بەدەستهێنانی ئەم دەستکەوتە گرنگە، هیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم یانەکانی تر دەخوازین لە وەرزەکانی داهاتوودا.