بەخشینی خەڵاتی دووەمی خولی پلەیەکی کوردستان بۆ وەرزی 2025-2026
ئەمڕۆ شەممە 18-4-2026، لە کەشێکی وەرزشیدا و لەسەر یاریگای پیشەسازی، دوای تەواوبوونی یاری نێوان هەردوو یانەی زانکۆی جیهان و بابان لە دوا گەڕی ڕکابەرییەکاندا، ڕێوڕەسمی بەخشینی مێدالیا و خەڵاتی پلەی دووەمی خولی پلەیەکی کوردستان بۆ وەرزی 2025-2026 بەڕێوەچوو.
ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی جێگر و سکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئەنجامدرا، کە تێیدا خەڵات و مێدالیای زیو پێشکەش بە یانەی بابان کرا وەک دووەمی خولەکە.
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان پیرۆزباییەکی گەرم لە یانەی بابان دەکات بۆ بەدەستهێنانی ئەم دەستکەوتە و سەرکەوتنیان بۆ خولی نایابی کوردستان، لە هەمان کاتدا هیوای سەرکەوتن و ئەنجامی باشتر بۆ سەرجەم یانەکانی تر دەخوازێت لە وەرزی داهاتوودا.



