بەخشینی خەڵاتی پلەی دووەمی خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2025-2026
ئەمڕۆ یەکشەممە 19-4-2026، لە کەشێکی وەرزشیدا، دوای تەواوبوونی یاری نێوان هەردوو یانەی ئاکرێ و زاخۆ لە دوا گەڕی ڕکابەرییەکاندا، ڕێوڕەسمی بەخشینی مێدالیا و خەڵاتی پلەی دووەمی خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2025-2026 بەڕێوەچوو.
ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی سەرۆک و سکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئەنجامدرا، کە تێیدا خەڵات و مێدالیای زیو پێشکەش بە یانەی زاخۆ کرا وەک دووەمی خولەکە.
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان پیرۆزباییەکی گەرم لە یانەی زاخۆ دەکات بۆ بەدەستهێنانی ئەم دەستکەوتە لە خولی نایابی کوردستان، لە هەمان کاتدا هیوای سەرکەوتن و ئەنجامی باشتر بۆ سەرجەم یانەکانی تر دەخوازێت لە وەرزی داهاتوودا.


