یانەی سەید سادق لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی کوردستان  خەڵاتکرا

یانەی سەید سادق لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی کوردستان خەڵاتکرا

بەئامادەبوونی جێگری سەرۆک و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە هۆڵی رۆشنبیری سەید سادق یانەی سەید سادق وەک پاڵەوانی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بۆ وەرزی 2020-2021 مەڕاسیمی خەڵاتکردنی بۆ رێکخرا

مەدالیای نازناوی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان پێشکەش بەیاریزانان و دەستەی راهێنەران کرا.
قەڵغانی خولی پلە یەکی کوردستان لەلایەن جێگری سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان پێشکەش بە کاپتن و یاریزانانی یانەی سەید سادق کرا.