بەخشینی قەڵغانی خولی پلە یەکی کوردستان بۆ وەرزی 2025-2026
ئەمڕۆ شەممە 18ی نیسانی 2026، لە کەشێکی وەرزشی شایستە و لە دوای کۆتایی هاتنی یاری نێوان هەردوو یانەی شەقڵاوە و دهۆک لە کۆتا گەڕی خولەکەدا، مەڕاسیمی تاجی سەرکەوتن و بەخشینی قەڵغانی خولی پلە یەکی کوردستان بەڕێوەچوو.
لە مەڕاسیمەکەدا کە بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و ژمارەیەک لە کەسایەتیی بەرز بەڕێوەچوو، قەڵغانی خولەکە و مەدالیای زێڕین پێشکەش بە یاریزانان و دەستەی کارگێڕی یانەی شەقڵاوە کرا، دوای ئەو ئاستە بەرزەی لەم وەرزەدا پێشکەشیان کرد و توانییان نازناوەکە بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن و سەرکەون بۆ خولی نایاب.
بە ناوی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانەوە، پیرۆزبایی گەرم لە یانەی شەقڵاوە و هاندەرانیان دەکەین بۆ بەدەستهێنانی ئەم دەستکەوتە گرنگە، هیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم یانەکانی تر دەخوازین لە وەرزەکانی داهاتوودا.




