یاری نێوان دەربەدیخان و رانیە
لە بەردەوامی بەسەرکردنەوە مەیدانییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ یاریگاکانی شار و شارۆچکە جیاوازەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی 5-2-2026، لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی 14ی خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2025-2026، بەڕێز کاپتن سەڵاحەدین سیامەند، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە یاوەری بەڕێز محەمەد خۆشناو سکرتێری یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و بەڕێزان حەسەن سەلیم و موحسن مەولود ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، ئامادەی یاری نێوان هەردوو یانەی دەربەندیخان و یانەی ڕانیە بوون. ئەم سەردانە مەیدانییە بە مەبەستی لە نزیکەوە چاودێریکردنی ئاستی هونەری و کارگێڕی یارییەکان و دڵنیابوونەوە لە بەڕێوەچوونی کێبڕکێکان بە شێوەیەکی ڕێکوپێک ، هەروەها وەک پاڵپشتییەکی مەعنەوی بۆ یانە بەشداربووەکانی خولی نایاب و گوێگرتن لە تێبینی، داواکاری و پێشنیارەکانیان لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری ژێرخانی وەرزشی و بەرزکردنەوەی ئاستی تۆپی پێ لە هەرێمی کوردستان. سەرۆک و شاندی یاوەری جەختیان لەوە کردەوە کە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەردەوام دەبێت لە چاودێریکردنی وردی هەموو یارییەکان بۆ دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی وەرزشی گونجاو کە تێیدا یەکسانی و ڕکابەرییەکی تەندروست بۆ هەموو لایەک فەراهەم بێت.
