یانەی باتیفا بووە پاڵەوانی خولی پلە دووەکانی کوردستان

یانەی باتیفا بووە پاڵەوانی خولی پلە دووەکانی کوردستان

لە کەشوهەوایەکی وەرزشیی پڕ لە پەرۆشی و بە ئامادەبوونی سەرۆک، جێگر، سکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، یاریی کۆتایی خولی پلە دووی کوردستان بۆ وەرزی (2025-2026) لە نێوان هەردوو یانەی باتیفا و حاجیاوا بەڕێوەچوو، کە تێیدا هەردوو یانە ئاستێکی باشیان پێشکەش کرد و یارییەکە رکابەرییەکی بەهێز و پڕ لە جۆش و خرۆشی بەخۆیەوە بینی، سەرئەنجام یانەی وەرزشیی باتیفا توانی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت و ببێتە پاڵەوانی خولی پلە دووی کوردستان، لە بەرامبەردا یانەی وەرزشیی حاجیاوا پلەی دووەم و نازناوی وێستگەگری خولەکەی مسۆگەر کرد، پاشان لە مەڕاسیمێکی شایستەدا جام و میداڵیاکان لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی کوردستانەوە بەسەر یاریزانان، دەستەی ڕاهێنەران و کارگێڕیی هەردوو یانەدا دابەش کران و دەستخۆشی پێشکەشکردنی ئەم ئاستە بەرزە وەرزشییەیان لێکرا، لە کۆتاییشدا یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سوپاس و پێزانینی تایبەتی خۆی ئاڕاستەی دەستەی کارگێڕیی یانەی وەرزشیی هەندرێن دەکات بۆ هاوکاری بەردەوامیان و تەرخانکردنی یاریگاکەیان بۆ بەڕێوەچوونی ئەم یارییە کۆتاییە و مەڕاسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکان.