باشترینەکانی مانگی ئۆکتۆبەری 2022 دیاریکران
بۆ سێیەم وەرز لەسەر یەک یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لەرێگای لیژنەیەکی تایبەتی بەشی راگەیاندن باشترینەکانی مانگ دیاری دەکات و خەڵاتیان پێشکەش دەکات، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان خۆی بە خۆشحاڵ دەزانێت بۆ زیاتر خزمەتکردن و هاندان و بە جۆش کردنی خولی نایابی کوردستان مانگانە باشترینەکان دیاری دەکات، هەروەها سوپاسی ڕاهێنەر و کاپتنی یانە پلە نایابەکان و دەزگا ڕاگەیاندنەکان دەکەین کە لەگەڵمان هەماهەنگن بۆ دیاری کردنی باشترینەکان و هیوادارین تا کۆتایی وەرزی خولەکە لەگەڵمان بەم گڕوتینە بەردەوام بن و هەموومان بەیەکەوە ڕوویەکی جوانی وەرزش نیشان بدەین.
ئەمەی خوارەوەش باشترینەکانی مانگی 10 ی 2022 کە چوار گەڕی تیایدا بەڕێوە چوو.
راهێنەر :
1- عادل عەلی / یانەی شێروانە / 30 دەنگ
2- سەمیر سدیق / یانەی پێشمەرگەی هەولێر / 10 دەنگ
3 - عبدالله محمود / یانەی ئاڕاڕات / 7 دەنگ
یاریزان :
1- ماجد راشد / یانەی هەندرێن / 24 دەنگ
2- موسعەب جەمال / یانەی شێروانە / 18 دەنگ
3- عبد️اللّٰه سەربەست / یانەی پێشمەرگەی هەولێر / 4 دەنگ
گۆڵپارێز :
1- ئارش قەدیری / یانەی چەمچەماڵ / 30 دەنگ
2- غەفوور عوسمان / یانەی ئاڕاڕات / 10 دەنگ
3- مروان وەلید / یانەی شێروانە / 6 دەنگ
بۆ بەرچاو ڕوونی هەموو لایەك باشترینەکان دەستنیشان دەکرێن بەدەنگی 15 ڕاهێنەرەکەی خولی نایابی کوردستان و 15 کاپتنەکەی یانەکانی نایاب و 26 دەزگای ڕاگەیاندن کەوا ڕووماڵی خولی نایابی کورستان دەکەن .