باشترینەکانی مانگی نۆڤێمبەری 2022 دیاریکران

باشترینەکانی مانگی نۆڤێمبەری 2022 دیاریکران

بۆ سێیەم وەرز لەسەر یەک یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لەرێگای لیژنەیەکی تایبەتی بەشی راگەیاندن باشترینەکانی مانگ دیاری دەکات و خەڵاتیان پێشکەش دەکات، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان خۆی بە خۆشحاڵ دەزانێت بۆ زیاتر خزمەتکردن و هاندان و بە جۆش کردنی خولی نایابی کوردستان مانگانە باشترینەکان دیاری دەکات، هەروەها سوپاسی ڕاهێنەر و کاپتنی یانە پلە نایابەکان و دەزگا ڕاگەیاندنەکان دەکەین کە لەگەڵمان هەماهەنگن بۆ دیاری کردنی باشترینەکان و هیوادارین تا کۆتایی وەرزی خولەکە لەگەڵمان بەم گڕوتینە بەردەوام بن و هەموومان بەیەکەوە ڕوویەکی جوانی وەرزش نیشان بدەین. 

ئەمەی خوارەوەش باشترینەکانی مانگی 11 ی 2022 کە چوار گەڕی تیایدا بەڕێوەچوو (5-6-7-8)  . 

🔝راهێنەر :

1- سرود غازی / یانەی شەقڵاوە / 30 دەنگ

2- عبداللە محمود / یانەی ئارارات / 17 دەنگ

3 - سەمیر  سدیق / یانەی پێشمەرگەی هەولێر / 6 دەنگ

🔝یاریزان :

1- رێزدار وەلی / یانەی سۆران / 11 دەنگ

2- گەیلان لوقمان / یانەی پێشمەرکەی هەولێر / 10 دەنگ

3- اسماعیل یاسین / یانەی ئاڕاڕات / 6 دەنگ

4- محمد سەردار /  یانەی شەقڵاوە / 6 دەنگ

🔝گۆڵپارێز :

1- نیما عەزیز / یانەی سەیدسادق / 12 دەنگ

1- عبداللە حمد / یانەی برایەتی / 12 دەنگ

2- عیماد ابراهیم / یانەی شەقڵاوە / 7 دەنگ 

✅ بۆ بەرچاو ڕوونی هەموو لایەك باشترینەکان دەستنیشان دەکرێن بەدەنگی 15 ڕاهێنەرەکەی خولی نایابی کوردستان و 15 کاپتنەکەی یانەکانی نایاب و 26 دەزگای ڕاگەیاندن کەوا ڕووماڵی خولی نایابی کورستان دەکەن