سەرۆکی کۆنیفا و دوو جێگرەکەی گەیشتنە شاری هەولێری پایتەخت

سەرۆکی کۆنیفا و دوو جێگرەکەی گەیشتنە شاری هەولێری پایتەخت

لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەرۆکی کۆنیفا ( پێرئەندرێس بلیند ) ـی سویدی و هەر دوو جێگرەکەی ( کریستۆڤ ڤێنیزیڵە ) ـی هەنگاری و ( دیمیتری پاگاڤا)ـی ڕوسی گەیشتنە هەولێری پایتەختی کوردستان، شاندەکە پێشوازی لێ کرا لە لایەن ( تاڕق عەبدولڕەحمان ) سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و ( سیروان نەجمەدین) سکرتێری یەکێتیەکە، دوای گەیشتنیان بە شوێنی مانەوەی خۆیان، بڕیارە شاندەکە ئەمڕۆ سێشەممە 14ـ3ـ2023 کاتژمێر 9ـی بەیانی سەردانی شاری سلێمانی بکات .